باوکی عیرفان بۆ بەرپرسانی پارتی: بکوژانی کوڕەکەم بە ئازادی لە هەولێردا دەسووڕێنەوە

باوکی عیرفان بەهادین ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پشتگوێخستنی دۆسیەکەیەوە، منداڵە ساوایەکەی کوڕەکەی بۆ هەمیشە لە نازی باوکی بێبەشکرا و بکوژەکانیش بە ئازادی دەسووڕێنەوە.

باوکی عیرفان بەهادین، ئەو گەنجە کەرکوکییەی لە ڕووداوەکانی گوندی لاجان شەهیدکرا، ڕووی دەمی دەکاتە بەرپرسانی پارتی و دەڵێت، بەرپرسان ڕۆژانە دەچنە پرسەی کەسانی دیکە و باوەش بە کەسوکاریاندا دەکەن، بەڵام هیچ کەسێک سەردانی ماڵی ئێمەی نەکردووە.

ئاماژە بەوەشدەکات، “کوڕەکەم کورد بوو و بە دەستی کورد شەهیدکرا، بەڵام بەهۆی پشتگوێخستنی دۆسیەکەیەوە، منداڵە ساوایەکەی بۆ هەمیشە لە نازی باوکی بێبەشکرا و بکوژەکانیش بە ئازادی دەسووڕێنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share