مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەم رۆژەدا دابەشدەکرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرایدەکات، لەم هەفتەیەدا مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.

عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، مووچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.

وتیشی، ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە 37 هەزار و 933 مامۆستان و چوار هەزار و 100 مامۆستای گرێبەستی خوێندنی باڵاش هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی کەرکوک: تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون نەخۆشخانەی جێهێشت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كەركوك، رایگەیاند، “تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون نەخۆشخانەی جێهێشت”. د. ئەرجان محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک، رایگەیاند،…
Total
0
Share