نەبەز عەبدولحەمید: رێكاری نوێ بۆ پاراستنی ژینگەی هەولێر دەگرینەبەر

قائیمقامی قەزای مەڵبەندی هەولێر رایدەگەیەنێت، پاراستنی ژینگە لە پێشینەی كارەكانیاندایە و بۆ ئەو مەبەستەش چەند رێكارێكی نوێ دەگرنەبەر.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای مەڵبەندی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەپێناو چارەسەركردنی كێشەی ژینگەی هەولێر چەند بابەتێك تاوتوێكران بەتایبەت پاڵاوگەكان، مۆلیدە ئەهلییەكان، ئاودانی بەروبوومە كشتوكاڵییەكان بە ئاوی پیس و دوكەڵی ئۆتۆمبێل و كارگەكان.

ئەوەشیخستەڕوو، “پاش لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانمان تا ئێستا 60 پاڵاوگەی نایاسایی داخراون، 20 كەس بەهۆی پابەندنەبوونیان دەستگیركراون، سەرەڕای ئاگاداركردنەوەیان و لەئێستاشدا ئەو لیژنەیەی بۆ پرسی پاڵاوگە نایاساییەكان پێكهێندراوە بەردەوامن لە كارەكانیان”.

نەبەز عەبدولحەمید روونیشیكردەوە، ئەو بۆنەی پێشتر لە شەواندا هاوڵاتیانی هەراسانكردبوو لە ئێستادا بەتەواوەتی بنبڕكراوە و نەماوە و، كەشوهەوا بەراورد بە پێشتر بە تەواوەتی گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە.

لەبارەی مۆلیدە ئەهلییەكانیشەوە، قائیمقامی قەزای هەولێر ئەوەی خستەڕوو، بەدواداچوونەكانیان بەرەدەوامە و تائێستا زیاتر لە 50 خاوەن مۆلیدەی ئەهلی سزادراون، ئەمەش تەنها مۆلیدە ئەهلییەكانی گەڕەكەكان نییە، بەڵكو سەرجەم ئەو شوێنانە دەگرێتەوە كە مۆلیدە بەكاردەهێنن.

سەبارەت بە دووكەڵی ئۆتۆمبێلەكانی ناو شاری هەولێریش ئاماژەی بەوەكرد، “بەشێوەیەكی گشتی سەرەڕای ئەوەی سەردانی بەردەوام هەیە بۆ ناو شاری هەولێر و لە هەموو شوێنێكەوە سەردانی هەولێری پایتەخت دەكرێت، بەڵام بەشێكی زۆری ئەو ئۆتۆمبێلانەی سەردانی هەولێر دەكەن و دووكەڵیان هەیە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا كراوە و بەشێكی دیكەشیان كە بەردی ساڵۆنسایان دەرهێناوە سزادراون و چەندین ئۆتۆمبێلیش دەستییان بەسەرداگیراوە و راگیراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر 30 هەزار كەسی لە ویلایەتی كۆلۆرادۆی ئەمریكا ئاوارەكرد

له‌ ویلایه‌تى كۆلۆرادۆی ئه‌مریكا ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی خێرا ‏ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاگره‌كه‌ زیاتر له‌ 30 هه‌زار كه‌س ماڵه‌كانیان چۆڵكردووه‌.…
Total
0
Share