بافڵ جەلال تاڵەبانی: حکومەتێک لە عێراق بنیادبنرێت کە خزمەتی هەمووان بکات بەبێ جیاوازی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ئەندرۆ بیزلی، کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێکرا و جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و ئارامی لە وڵاتدا، کرایەوە.

سەرۆک بافڵ، پێویستیی یەکگرتوویی و یەکڕیزیی کوردی لەم قۆناغە دووپاتکردەوە و وتی، بەهێزیمان و پاراستنی مافەکانمان پەیوەستە بە تەبایی و پێکەوەییمان لە بەغداد.

لەبارەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەین تاوەکو لەسەر بنەمای دەستوور پرسەکان یەکلابکەینەوە، تاوەکو چی دیکە خەڵک نەکرێنە قوربانی و حکومەتێک لە عێراق بنیادبنرێت، کە خزمەتگوزاربێت و خزمەتی هەمووان بکات بەبێ جیاوازی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share