مەسرور بارزانی لەدوای 18 کاتژمێر پەیامێکی بێ سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکانی بۆردومانەکەی عەربەت بڵاوکردەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەدوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 18 کاتژمێر بەسەر هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا نە ناوی هێزەکانی دژە تیرۆر دەهێنێت نە سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکان دەکات تەنانەت بە وشەیەکیش باسی شەهیدەکانی نەکردووە.

دەقی پەیامەکە:

ڕووداوەکەی فرۆکەخانەی عەربەت دڵگرانی کردووین. پێویستە بە زووترین کات لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکوڵینەوەیەکی ورد لە هۆکار و چۆنیەتی ئەم ڕووداوە بکەن و ڕاستیەکان ئاشکرا بکرێن.

سەرکۆنەی هەر جۆرە پێشێلکردنێکی سەروەریی خاکی کوردستان و عێراق و هەموو کارێکی نایاسایی دەکەین کە دەبێتە هۆی شێواندنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان: نرخی کاڵا بەرزنەبووەتەوە

سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، نرخی کاڵا بەرزنەبووەتەوە و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەردەوامن.…
Total
0
Share