رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوونی سێ منداڵی لێکەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سنووری راپەڕین چوار کەس برینداربوون کە سیانیان منداڵن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک زانکۆی راپەڕین لە جۆری وەرگەڕان روویدا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ئەنجامی رووداوەکەدا چوار کەس برینداربوون کە پێکهاتوون لە شۆفێر و سێ منداڵ، سەرجەمیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە بەمەبەستی چارەسەری تەندروستی”.

ئاشکراشیکرد، “ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیتا کراون بووە و لە ئەنجامی رووداوەکەدا زیانێکی زۆری ماددی بەرکەوتووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاهۆ عوسمان: ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی ڕۆڵیان لە گەیاندنی ئازارەکانی گەلەکەمان هەبووە

جێگری پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند، سوپاسی ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی دەکەم. شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند، لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی…
Total
0
Share