كردنەوەی هەژماری بانكی لە عێراق بە ڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی خراونەتەڕوو، لە عێراقدا نزیكەی 5 ملیۆن هەژماری بانكیی چالاك هەن و ساڵانەش كردنەوەی هەژماری بانكی لە وڵاتەكە زیاد دەكات.

بەگوێرەی ئامارەكانی ڕابیتەی بانكە تایبەتەكانی عێراق كە ئەمڕۆ شەممە 30ی كانونی دووەم بڵاوكراونەتەوە، ژمارەی ئەو هەژمارە بانكییانەی لە بە گشتی لە عێراقدا كاردەكەن، گەیشتووەتە زیاتر لە 4 ملیۆن و 800 هەزار هەژمار.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ژمارەی ئەو كارتە بانكییانەشی چالاكن لە عێراقدا زیاترن لە 11 ملیۆن و 200 هەزار كارت.

عەلی تاریق، بەڕێوبەری جێبەجێكار لە ڕابیتەی بانكە تایبەتەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “ئەو ژمارەیە لە هەژماری بانكی لە عێراق ڕێژەیەكی زۆرباشە، هەروەها دەری دەخات كە ساڵانە بە ڕێژەی 44% گەشەی كردووە”.

ئەو بەرپرسەی ڕابیتەكە هۆكاری گەشەسەندنی كەرتی بانكی لە عێراق گەڕاندەوە بۆ ئەوەی، بەرنامەی حكومەت بۆ بە بانكی كردنی موچە و كردنەوەی كۆمپانیای نوێ و هەوڵدانی هاوڵاتییان بۆ هەڵگرتنی پارە لە بانكەكان بەهۆی سوودەكەیەوە هۆكارن بۆ زیادبوونی هەژماری بانكی.

ڕاشیگەیاندووە، لە سەرتاسەری عێراقدا ئێستا هەزار و 170 ئامێری پارەدانی ئەلیكترۆنی بوونی هەیە.

بابەتی پێشتر

ژنێک ماوەی 10 ساڵ تەرمی دایکی لە بەفرگردا هەڵگرتووە

بابەتی دواتر

ئەفسەرێکی پۆلیس بە ملیارێک دیناری عێراقییەوە دیار نەماوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئامادەین داهاتەكان رادەستبكەین بە مەرجێك سەرجەم شایستە داراییەكانی هەرێم خەرجبكرێن

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئامادەین داهاتەكان رادەستبكەین بە مەرجێك سەرجەم شایستە داراییەكانی هەرێم خەرجبكرێت و جەختیكردەوە كە…
Total
0
Share