ئەیاد عەلاوی داوای دروستکردنی فەرماندەییەک بە بەشداریی پێشمەرگە دەکات

ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، دۆخی ئێستا وا دەخوازێت فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان دروستبکرێت و هێزی پێشمەرگەش بەشداریی تێدابکات.

ئەیاد عەلاوی لە بڵاوکراوەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و بەردەوامی بەزاندنی سەروەری عێراق مانای ئەوەیە ئەو رێکەوتنە ئەمنییەی لەگەڵ ئەو وڵاتە هەمانە تەنها قسەیە و نەچووتە بواری جێبەجێکردنەوە، پێویستە پێداچوونەوەی پێدابکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی ئێستا ئەوە دەخوازێت کە فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان پێکبهێنرێت بە شێوەیەک سەرجەم هێزەکان لە سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی و پێشمەرگەش بەشداریی تێدابکەن و بە بڕیاری فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان کاربکەن.

بابەتی پێشتر

واتساپ تایبەتمەندییەکی نوێ زیاددەکات

بابەتی دواتر

ئەو شۆفێرەی بە ئۆتۆمبێلەکەی لە پۆلیسی هاتوچۆکەی دا دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share