ئەفسەرێکی پۆلیس بە ملیارێک دیناری عێراقییەوە دیار نەماوە

ئەفسەرێکی بەڕێوبەرایەتیی فریاکەوتنی پۆلیسی پارێزگای بەسرە، بە ملیارێک دینارەوە دیار نەماوە کە موچەی دەیان پۆلیس بووە و پێی نەداون.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی دیجلە، ئەفسەرەکە سەرقاڵی پۆلیسەکانی قۆستووەتەوە کە موچەکانیان هەڵبگرێت و پێیان نەدات.

بەپێی هەواڵی سەرچاوەکە پۆلیسەکان سەرقاڵی پاراستنی ئەمنییەتی یاری نێوان عێراق و کوەیت بوون لە شاری بەسرە کە ڕۆژی 27ی کانوونی دووەم، بەڕێوەچوو.

دوای تەواوبوونی ئەرکەکەیان پۆلیسەکان گەڕاونەتەوە بنکەکەیان، بەڵام ئەفسەرەکە لەوێ نەبووە و بە موچەکانیانەوە دیار نەماوە.

پۆلیسی بەسرە دەڵێت، “ئەفسەرەکە بە پارەکانەوە لە عێراق چووەتە دەرەوە و نازانرێت بۆ چ وڵاتێک ڕۆشتووە، بەڵام ڕێکارە یاساییەکان دژی گیراوەتە بەر”.

ساڵانە ڕوداوی هاوشێوە لە عێراق ڕودەدات و ئەمساڵ عێراق لە پلەی شەشەمی گەندەڵترین وڵاتانی عەرەبیدایە، هەروەها لە پلەی 160ەمین وڵاتی شەفافدایە لە کۆی 180 وڵاتی جیهان کە ڕیزبەندییان بۆ کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، “لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان”.…
زیاتر ببینە

بەهۆی بڕیارێکی بانکی ناوەندییەوە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراو مانگرتنیان راگەیاند

بەهۆی بڕیارێکی بانکی ناوەندیی عێراقەوە بە فرۆشتنی راستەوخۆی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکاندا کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو مانگرتنیان راگەیاند.…
Total
0
Share