ئەو کەسانەی تێسلایان هەیە بەپەلە لۆگۆکانیان بۆ ئۆتۆمبێلی دیکە دەگۆڕن

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، لێشاوێکی ناڕەزایی دژی پشتگیریکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئێڵۆن مەسک و ئۆتۆمبێلی تێسلا سەریهەڵدا.

لەئێستادا، بەشێکی هاوڵاتییانی ئەمریکا وەک ناڕەزاییەک، بایکۆتی ئۆتۆمبێلی تێسلایان کردووە و بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکا باسلەوەدەکەن، تەنانەت شۆفێرانی تێسلاش دەیانەوێت خۆیان لە ماسک و سیاسەتەکەی بەدووربگرن.

لەلایەکی دیکەشەوە، بەشێکی دیکەی هاوڵاتییانی ناڕازیی ئەمریکا، لە چەند شوێنێک هێرشیانکردووەتە سەر هەر ئۆتۆمبێلێکی تێسلا کە بینیبێتیان، لەبەر ئەم هۆکارانەش، ئەو کەسانەی ئەو ئۆتۆمبێلەیان هەیە، لۆگۆی تێسلا دەشارنەوە و لۆگۆی براندی تری ئۆتۆمبێلی وەک (مازدا، ئۆدی، تۆیۆتا و کیا) لە شوێنی دادەنێن.

ئێڵۆن مەسک، بەهۆی پەیوەندییە سیاسییەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و وەرگرتنی پۆستی وەزیری وەزارەتی کارامەیی حکومەتی ئەمریکا، رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە و بەشێکی هاوڵاتییانی ئەمریکا، ناڕازین لەوەی مەسک تێکەڵی سیاسەت بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share