سبەی شاندی حكومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە بەغداد

شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد فۆتۆ: ئەرشیف

بڕیارە سبەی جارێكی دیكە شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد بكاتەوە و وتەبێژی جێگری سەرۆكوەزیرانیش دەڵێت، جگە لە لیژنەی دارایی شاندەكە لەگەڵ فراكسیۆنەكانیش كۆدەبێتەوە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 30ی كانونی دووەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، سبەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم سەردانی بەغداد دەكاتەوە.

وتیشی، “سەردانەكەی ئەمجارە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و كوتلە سیاسییەكانی ناو پەرلەمانە سەبارەت بە چۆنیەتی دیاریكردن و جێگریكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەیاسای بودجە كە بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ببێتە یاسا”.

دوایین سەردانی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد یەكشەممەی ڕابردوو 24ی كانونی دووەم بوو، لەمیانەیدا شاندەكە چەند كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ لیژنەی دارایی و دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق ئەنجامدا.

مە‌بە‌ست لە سەردانەكانی ئەمدواییەی شاندی حكومەت چە‌سپاندنی ڕێككە‌وتنی مانگی 12ی 2020ی نێوان حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و حكومە‌تی فیدڕاڵە،‌ لە‌سە‌ر پڕۆژەیاسای بودجە‌ی 2021، كە‌ تیایدا پشكی ھە‌رێم بە 12.67٪‏ دیاریكراوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کار: بێکاری لە هەرێمی کوردستان بەهۆی دۆخی دارایی و کۆرۆناوە زیادیکردووە

بابەتی دواتر

ئێران.. کەسێک بەتۆمەتی چالاکی چەکداری دژی دەوڵەت لەسێدارەدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەلبووسی دەگاتە تاران

بڕیارە سبەینێ محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی ئێران بكات. میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكی تایبەتەوە بڵاویانكردووەتەوە،…
زیاتر ببینە

لە 48 کاتژمێردا بکوژی ئەو هاوڵاتییە دەستگیرکرا کە لەئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بەکوژراوی دۆزرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بکوژی ئەو هاوڵاتییەی دەستگیرکرد، کە لەئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بەکوژراوی دۆزرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، رۆژی…
Total
0
Share