ئێران.. کەسێک بەتۆمەتی چالاکی چەکداری دژی دەوڵەت لەسێدارەدا

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، ئەمڕۆ شەممە 30ی کانونی دووەم سزای لە سێدارەدانی جاوید دێهقانی جێبەجێکرد، بە تۆمەتی کوشتن و چەک هەڵگرتن دژی دەوڵەت، لەکاتێکدا پێستر نەتەوەیەکگرتووەکان چەند جارێک هۆشداری داوەتە دەسەڵاتی ئێران لە بارەی لەسێدارەدانی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی.

میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ جاوید دێهقان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران لە پارێزگای سیستان لە بلوجستان لەسێدارەدرا.

سەرچاوەکانی ئێران ڕایانگەیاند، جاوید دێهقان بە محەمەد عومەر ناسراوە و بە تۆمەتی پەیوەندی و ئەندامێتی لە کۆمەڵەی جەیشولعەدل و کوشتنی دوو پاسداری ئێرانی لە ساڵی 2015دا دوای ئەوەی دەکەونە کەمینێکی ئەو کۆمەڵەیەوە کە بە کۆمەڵەیەکی “تیرۆریستی” لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دانراون لەسێدارە دراوە.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆماری ئیسلامی ئاگادارکردەوە لە ڕاگرتنی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر هاوڵاتییەکانیدا و بەتایبەت بڕیاری لەسێدارەدانی دێهقان ڕابگرێت.

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند لە دوای نیوەی کۆتایی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە زیاتر لە 28 هاوڵاتی ئێرانی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە لەسێدارەدراون.

 

بابەتی پێشتر

سبەی شاندی حكومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە بەغداد

بابەتی دواتر

بەهۆی تەقینەوەیەكەوە لە عەفرین ژمارەیەك هاوڵاتی كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share