“حزبوڵای عێراقی موشەكی دوورمەودای لە ئێران وەرگرتووە”

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایدەكات، “حزبوڵای عێراقی دەیان موشەكی دوورمەودای لە ئێران وەرگرتووە.”

ڕوانگەكە لە ڕاپۆرتێكیدا كە ئەمڕۆ هەینی 29ی كانونی دووەم بڵاویكردووەتەوە، باس لەوە دەكات كە حزبوڵای عێراقی بەشێوەیەكی نایاسایی 56 موشەكی دوورمەودای لە ئێرانەوە بردووەتە عێراق و سوریا.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە “موشەكەكان لە جۆری زەمینی – زەمینی بوون و لە ئێران دروستكراون، لەڕێگەی دەروازەی سنووریی نایاسایی و نافەرمییەوە، هێنراونەتە عێراق و لەوێشەوە بەشێكیان گواستراونەتەوە بۆ سوریا.”

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕاشیگەیاندووە، “ئەو موشەكانەی براونەتە سوریا، لەلایەن هێزەكانی حزبوڵای عێراقی كە لە دێرزوور جێگیربوون وەرگیراون.”

ئەو سەرچاوەیە ڕۆژی 11ی ئەم مانگە ڕایگەیاندبوو، “میلیشیای فاتمییوون كە لە گرووپێك چەكداری ئەفغانی پێكهاتووە و لە دێرزوور بڵاوبوونەتەوە، چوار بارهەڵگری گەورە چەك و تەقەمەنییان لە ئێرانەوە پێگەیشتووە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆیتەرز: عێراق نەیتوانی رەزامەندیی ئەمریکا بەدەستبهێنێت بۆ هاوردەکردنی غازی تورکمانستان

بەهۆی گوشارەکانی ئەمریکا، حکومەتی عێراق شکستیهێنا لە هەوڵەکانی بۆ هاوردەکردنی غازی تورکمانستان لە رێگەی خاکی ئێرانەوە. ئاژانسی رۆیتەرزی…
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: ژمارەیەک مووشەک لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کران

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کەمێک لەمەوبەر ژمارەیەک مووشەکی دیکە لەو وڵاتەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدران. لەوبارەیەوە سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە…
Total
0
Share