تەندروستیی جیهانی: یەک ملیۆن منداڵی ئەفغانی لەبرساندا ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، پێشبینیدەکات تا کۆتایی ئەمساڵ نزیکەی 3.2 ملیۆن منداڵی ئەفغانی بکەونە دۆخی توندی دەستنەگەیشتن بە خۆراک یان خۆراکی خراپ، لەو ژمارەیەش یەک ملیۆنیان ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە.

مارگرێت هاریس وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، “ئەفغانستان لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی توندی برسێتیدایە، پێویستە وڵاتانی جیهان ئەفغانستان پشتگوێنەخەن.

نرخی کەرەستە خۆراکییەکان لە ئەفغانستان لەدوای کۆنترۆڵکردنی وڵاتەکە لەلایەن تاڵیبانەوە بەڕێژەی 50% بەرزبووەتەوە و وڵاتەکەی ڕووبەڕووی هەڵاوسانی ئابوری کردووەتەوە و پارەکانی وڵاتەکە لە دەرەوە بلۆککراون، ئەمەش ئەفغانستانی خستووەتە دۆخێکی خراپی ژیانەوە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشبینی بۆ برسیبوونی نزیکەی 3.2 ملیۆن ئەفغانی و لەبرسامردنی یەک ملیۆن ئەفغانی لە کۆتایی ئەمساڵدا خستووەتەڕوو.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی دهۆک: لە کێشەی دوو بنەماڵەدا دوو ئۆتۆمبێل بە حەفارە تێکشكێندران

بابەتی دواتر

نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشیە دەروونیەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارات گەیشتە سوریا

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق گه‌یشته‌ دیمه‌شق و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا كۆبووه‌وه‌. ئاژانسی سانای سوری…
Total
0
Share