خارک؛ ئەو دوورگەیەی ترەمپ دەڵێت: خاپوورمان کرد

ئەمشەو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە هێرشێکی چڕدا، دوورگەی خارک-یان خاپوورکرد، بەڵام پاڵاوگە نەوتییەکان لە چوارچێوەی هێرشەکانیان نەبووە؛ ئەوەشی نەشاردەوە کە ئەگەر ئێران بەردەوامبێت لە داخستنی گەرووی هورمز، ئەمجارە پاڵاوگەکانیش دەکەنە ئامانج.

دوورگەی خارک دوورگەیەکی ئێرانە و دەکەوێتە گۆشەی باکووری ڕۆژهەڵاتی کەنداوی فارس، نزیکەی 25 کیلۆمەتر لە وشکانیی خاکی ئێرانەوە دوورە و سەر بە پارێزگای بوشەهرە؛ ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 20 هەزار کەسە.

دوورگەی خارک، یەکێکە لە گرنگترین ناوچەکانی هەناردەکردنی نەوتی ئێران و ساڵانە نزیکەی 950 ملیۆن بەرمیل نەوت لەوێوە هەناردەدەکرێت؛ لەناو دوورگەکەدا چەندین دەروازەی بارکردنی نەوت و پاڵاوگەی گرنگ هەیە و بە ناوچەیەکی بازرگانیی گرنگ بۆ ئێران ئەژماردەکرێت.

لە کاتی شەڕی ئێران و عێراقدا، ئەو دوورگەیە چەندین جار لەلایەن هێزی ئاسمانیی عێراقەوە بۆردومانکرا و دامەزراوە نەوتییەکانی ئەو دوورگەیەیان کردەئامانج؛ هەروەها دوورگەکە بەندەر، فڕۆکەخانە و بنکەی سەربازیی ئێرانی لێیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share