ئەمڕۆ هەینی 29 ی کانوونی دووەم، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوتا تورکییەکەی مەلود چاوش ئۆغڵۆ کۆبوونەوە و چەند تەوەرێکی ئەمنی و بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتووێکردووە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەکە مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، ڕایگەیاند، “ئێمه به‌تایبه‌تى ئێران و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى بوین و هاوكاریماندهكرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌سه‌رده‌مى تره‌مپدا ئەمە هەڵوەشایەوە و پابەندییەکان كه‌مبونه‌وه”.
چاوش ئۆغڵۆ ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمه وه‌ك توركیا ئاماده‌ى هه‌موو هاوكاریه‌كی ئێرانین، هیوادارین كۆتاى به گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێران بهێندرێت و لهسهردەمى جۆ بایدندا كاربكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى”.
هاوکات محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەوان پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ تورکیا هەیە و ئێران و توركیا له ڕۆژانى سه‌ختتدا پێكه‌وه‌بوون و ئێمه ئه‌مڕۆ له باره‌ى هاوكارى دوولایه‌نه گفتوگۆمانكردووه، له ڕ‌وى بازرگانى و وه‌زه‌وه هه‌وڵى هه‌ردولا به ئاراسته‌یه‌كه كه كێشان چاره‌سه‌ربكرێن”.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکراشیکرد، ئەمڕۆ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆمار کۆدەبنەوە و ئەوان چاوەڕوانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەن سەردانی ئێران بکات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە هەردوو وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا ئاشکرایانکرد، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئێران و تورکیا و ئازەربایجان بەڕێوەبچێت.