تویتەر هەژماری سەرۆكایەتی ڕادەستی جۆ بایدن دەكات

هەژماری سەرۆكایەتی ئەمریكا لە تویتەر

تۆڕی تویتەر ڕایدەگەیەنێت، ئامادەکاری دەکات بۆ پرۆسەی ڕادەستکردنی هەژمارەکانی تویتەری دامەزراوی کۆشکی سپی لە 20ی کانونی دووەمی 2021دا بە تیمی جۆ بایدن.

پلاتفۆڕمی بڵاوکراوەی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئاشکرایکرد، لە 20ی کانونی دووەمدا، هەژماری فەرمیی سەرۆکایەتی “POTUS” کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەکاریدەهێنێت ڕادەستی جۆ بایدن دەکات، کە بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا سەرکەوتوو بووە و بڕیارە لەو ڕۆژەدا سوێندی یاسایی بخوات.

“POTUS” کورتکراوەی “President of the United States-سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان”ە.

دۆناڵد ترەمپ کە چوار ساڵە هەژماری “POTUS” بەکاردەهێنێت کە 32.8 ملیۆن فۆلۆوەری هەیە، بەگشتیی بڵاوکراوە کەسییەکانی لە ڕێگەی هەژماری “realDonaldTrump” بڵاودەکاتەوە کە 88.9 ملیۆن فۆلۆوەری هەیە.

بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە سێی تشرینی دووەم بەڕێوەچوو، بایدن سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام ترەمپ بانگەشەی ئەوە دەکات کە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکەدا کراوە و تائێستا دانی بە ئەنجامەکاندا نەناوە.

بابەتی پێشتر

دەزگایەکی چاپەمەنی زیاتر لە پێنج هەزار ناونیشان لە کتێبی فارسی دەهێنێتە سلێمانی

بابەتی دواتر

مۆدێرنا بەهای ڤاكسینەكەی ئاشكراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای كۆنترۆڵكردنی لەلایەن تاڵیبانەوە یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كابول نیشته‌وه‌

فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربه‌ هێڵی ئاسمانیی قه‌ته‌ریی، به‌ تیمێكی ته‌كنیكییه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی دووباره‌ چالاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول گەیشتە فڕۆخەكانەكە. بەپێی هەواڵی…
Total
0
Share