وەزارەتی ئەوقاف داوادەکات مامۆستایانی ئاینی دژی “فیلمی تەوەکول” بوەستن

لە دوای بڵاوکردنەوەی فیلمێک لەلایەن میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەناوی تەوەکول وەزارەتی ئەوقاف هەوڵەکانی دەستپێکردووە کە مامۆستایانی ئاینی دژی ئەو فیلمە بوەستنەوە و وتاری سبەی هەینیش لەسەر هەمان پرسە.

لە دوای بڵاوکردنەوەی فیلمەکە، کە باس لە شەوی نزیکبوونەوەی داعش دەکات لە هەولێر، وەزیری ئەوقافی هەرێم لەگەڵ ئەندامانی بۆردی باڵای دانانی وتاری هەینی کۆبوویەوە.

کۆبوونەوەکە ڕۆژی 25 ی کانوونی دووەم، ئەنجامدراوە و پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی لەگەڵ ئەندامانی بۆردی باڵای دانانی وتاری هەینی ئەو پرسەیان تاوتووێکردووە.

دوای سێ ڕۆژ لەو کۆبوونەوەیە نوسراوێک لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینییەوە دراوەتە مامۆستایانی ئاینی کە پێویستە دژی ئەو ڤیدۆیە بوەستن، وەک وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت “سوکایەتییە بە ڕەمزەکانی کورد”.

بۆردی باڵای وتار، بەراسپاردەیی کۆنفرانسی رێکخستنی وتاری ئایینی لە ساڵی 2016 بەبەشداری 500 مامۆستایی ئایینی ئەنجامدراوە بریاری دانانی لەسەر دراوە.

بابەتی پێشتر

ئێران هەوڵی بنەبڕکردنی کاری کۆڵبەری دەدات

بابەتی دواتر

ڕاگەیەندراوی هاوبەشی كازمی و سەرۆكوەزیرانی ئوردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share