ئێران جوڵەی گەشتیاری خاڵە سنورییەکان لەگەڵ هەرێم ڕادەگیرێت

حکومەتی ئێران بڕیاریداوە بە داخستنی سنورەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ جوڵەی گەشتیاری و کۆمەڵگەی دەروازەی حاجی ئۆمەرانیش بڕیارەکە پشتڕاست دەکاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران ئاشکرایکردووە، ” ئاگاداری گشت هاوڵاتییان و گەشتیارانی خۆشەویست دەکەینەوە کە لایەن ئێرانی بە ڕێگای پەیوەندییەکانەوە ، ئاگاداری ئێمەیان کردووە کە حکومەتی ئێران بڕیاری داوە سبەی ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (21/2/2021) کاتژمێر (2)ی پاش نیوەڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕووی گەشتیارییەوە بۆ ماوەی (2) دوو هەفتە دادەخەن”.

بەپێی زانیارییەکان جوڵەی گەشتیاری لەلایەن ئێرانەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان سنوردار دەکرێت و تەنها ڕێگە بەو کەسانە دەدرێت لە ئێرانن بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.

ئەم هەوڵانەی ئێران لەکاتێکدا کە سەعید نەمەکی، وەزیری تەندروستیی ئێران ئەمڕۆ 20 ی شوبات ڕایگەیاندووە، “گومانیان هەیە لە عێراقەوە کۆرۆنا گۆڕاوەکە گوازرابێتەوە بۆ ئێران”.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاشکرایکردووە کە وڵاتەکەی پرسی بوونی کۆرۆنا گۆڕاوەکە لە عێراق بە جدی وەردەگرێت و چەند ڕێکارێک دەگرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە چەند كاتژمێرێك پاش نقومبوونی كەشتییە ئێرانییەكە.. ئاگر لە پاڵاوتگەیەك كەوتەوە

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، ئاگرێكی گەورە لە پاڵاوتگەیەكی گاز لە باشووری تارانی پایتەخت كەوتووەتەوە. بەرپرسێكی ئێرانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند،…
زیاتر ببینە

سلێمانی.. له‌نێو سه‌دان گه‌نج 11یان براوه‌ بوون بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌كانیان

هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ پایته‌ختی ڕۆشنبیری ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد كه‌ له‌لایه‌ن ڤیم فاونده‌یشنه‌وه‌ بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی…
Total
0
Share