خورشید هەرکی: داوای ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحیدم نەکردووە

خورشید هەركی میدیاكانی نەوەی نوێ بەدرۆ دەخاتەوە.

دوای ئەوەی میدیای رەسمیی نەوەی نوێ بەناوی خورشید هەركی، كەسایەتیی دیاری عەشیرەتی هەركییەوە، هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە گوایە لە لێدوانێکدا وتویەتی، ئەگەر شاسوار عەبدولواحید ئازاد نەكرێت وەكو عەشیرەتی هەركی هەڵوێستی توندیان دەبێت، ئەو کەسایەتییە هەواڵەکەی رەتکردەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە خورشید هەركی بە میدیای یەكێتی رایگەیاند، ئەو هەواڵە دوورە لەراستییەوە و بەهیچ شێوەیەک خورشید هەركی لەسەر دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید لێدوانی نەداوە و هیچ هەڵوێستێكی رەسمیی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی: غاز بۆ وەرزی زستان لە کۆگاکاندا هەڵدەگرین

نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی ڕایگه‌یاند، غاز بۆ وەرزی زستان لە کۆگاکاندا هەڵدەگرین. وه‌رزێر عه‌بدوڵا، نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی…
Total
0
Share