وتەبێژی هێزەکانی “بەرەی بەرگری”ی ئەحمەد مەسعود کوژرا

فەهیم و دەشتی و ئەحمەد مەسعود

دوای نزیکەی چوار ڕۆژ لە پێکدادانی سەخت لە نێوان “بەرەی بەرگری” بە سەرۆکایەتی ئەحمەد مەسعود لە ویلایەتی “پینجشیر” لەگەڵ چەکدارانی تاڵیبان، ئێوارەی ئەمڕۆ وتەبێژی ئەو هێزە کوژرا.

فەهیم دەشتی، کە تا چەند کاتژمێرێک پێش ئێستاش لەبارەی بەرگریکردنی هێزەکەی ئەحمەد مەسعودەوە لێدوانی دەدا، لەشەڕی دژ بە چەکدارانی تاڵیباندا کوژرا.

فەهیم دەشتی یەکێک بووە لە نزیکەکانی ئەحمەد مەسعودی کوڕی ئەحمەد شامەسعود، ئەو لە تەمەنێکی کەمدا لەکاتی تیرۆرکردنی ئەحمەد شامەسعودا بریندار ببوو.

ئەمڕۆ ئەحمەد مەسعود، سەرۆکی بەرەی بەرگری ئەفغانستان، ڕایگەیاند، ئەگەر چەکدارانی تاڵیبان بکشێنە دواوە، ئەوا ئامادەن گفتوگۆ و دانوستان بکەن، بەبێ هەڵبژاردنی ئەو ئەگەرە ئەوان بەرگری لە “پینجشێر” دەکەن.

دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ئەفغانستان و گەڕانەوەی تاڵیبان، ئەحمەد مەسعود، وەک درێژەپێدەری ڕێگاکەی باوکی بڕیاری بەرگریدا دژی تاڵیبان و هێزێکی زۆری کۆکردەوە، ماوەی چوار ڕۆژیشە شەڕ لەنێوان چەکدارانی تاڵیبان و هێزەکەی ئەحمەد مەسعودا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەژی چەتۆ : کاتژمێر 12 مانگگیران کۆتاییدێت

سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان، رایگەیاند، “کاتژمێر 12 مانگگیران کۆتاییدێت”. ئەژی چەتۆ، سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی…
زیاتر ببینە

توركیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە عێراق و سوریا دوو ساڵی دیكە درێژدەكاتەوە

سەرۆکایەتیی كۆماری توركیا یاداشتێكی پێشكەشی پەرلەمانی وڵاتەكەی كردووە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هێزەكانیان لە عێراق و سوریا…
Total
0
Share