بەچەند مەرجێک گەشتی عەمرە دەستپێدەکاتەوە 

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی کانونی دووەم ئاشکرایکرد کە بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی ئەوقافی عێراق وڵاتی سعودیە گەشتی عەمرەی دەستپێکردووەتەوە بۆ سەرجەم وڵاتانی جیهان.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، نەبەز ئیسماعیل وتی،”وڵاتی سعودییە بە مەرج و ڕێکاری زۆر توند دەستپێکردنەوەی گەشتی عەمرەی بۆ وڵاتانی جیهان ڕاگەیاند، ئێمەش لە هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەکارییەکامان کردووە و چاوەڕێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستیین”.

بەپێی وتەی نەبەز ئیسماعیل، وەزارەتی ئەوقاف نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کردووە سەبارەت بەو ڕێکارە پێویستانەی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتی عەمرە پێویستە و چاوەڕێی راسپاردە و ڕێنمایی ئەوانن.

سەبارەت بەو ڕێکار و مەرجانەی وڵاتی سعودییە بۆ دەستپێکردنەوەی عەمرە دیاریکردووە، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، “ڕێکارەکان توند و زۆرن بەڵام گرنگترینیان ئەوەیە عەمرەکار دەبێت تەمەنی لەنێوان 18 بۆ 50 ساڵ بێت، دەبێت لە هەرێمی کوردستان و سعودیەش پشکنینی کۆرۆنا بکات، دوای گەیشتنیان بۆ وڵاتی سعودیە سەرجەمیان ماوەی سێ ڕۆژ کەرەنتین دەبن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک دیکە لە ڕێکارەکان ئەوەیە دەبێت فڕۆکەیەک %50ی گەشتایارنی تێدابێت، لەکاتی مانەوەیان لە هەموو هۆکارەکانی دیکەی گواستنەوەش بەهەمان شێوە دەبێت نیوەی ژمارەی سەرنشینەکانی تێدابێت.

وتیشی یەکێک لە ڕێکارە توندەکان ئەوەیە دوای ئەوەی عەمرەکاران دەگەنە وڵاتی سعودیە ئەگەر لەکاتی مانەوەیاندا یەکێک لەوانە توشی کۆرۆنا ببێت سەرجەم ئەو عەمرەکارانەی لێرەوە ڕۆشتوون کەرەنتین دەکرێن.

لەبارەی چۆنێتی بەجێهێنانی عەمرەوە نەبەز ئیسماعیل ڕایگەیاند، “بەپێی مەرجەکانی وڵاتی سعودییە هەر عەمرەکارێک دەبێت تەنها یەک عەمرە بکات، نابێت هەرکاتێک بیەوێت بڕواتە ناو حەرەمی مەکە سەرجەم نوێژەکان بەپێی خشتە و بە کاتی دیاریکراو دەبێت”.

باسی لەوەشکرد کە بەهۆی ئەوەی تەمەنی عەمرەکاران دیاریکراوە و نەتوانین وەک ساڵانی دیکە هەموو تەمەنەکان بنێرین بۆیە چاوەڕێدەکەین بەڕێژەیەکی بەرچاو ژمارەی عەمرەکاران لە هەرێمی کوردستان کەم ببێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە گەشتی عەمرە لە هەرێمی کوردستان لە بەرواری 28ی شوباتەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگیرا وەک یەکێک لە ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، لەگەڵئەوەی بەرلە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە هەرێمی کوردستان ساڵانە 25 هەزار عەمرەکاری هەبووە.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا: پاریس بە ئاشکرا خواستی لەسەر مێسی نیشانداوە و بێڕێزی بە بەرشلۆنە دەکات

بابەتی دواتر

وەزیری پەروەردە: داخستنی دەرگای قوتابخانەكان پەیوەندی بە گرفتی موچەوە نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستن: کەسانی نیشتمانپەروەر دەتوانن رێگری لەو هزرە مەترسیدارە بکەن پێیانوایە حوکمڕانی بۆ ئەوان نەبێت نابێت

نەزهەت حالی بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، “زۆر باوەڕم بە توانای کەسانی نیشتمانپەروەر و ئازا…
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: گەرما دەگەڕێتەوە

كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان…
Total
0
Share