خواردنگەیەکى بەناوبانگى ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داخرا

لیژنەکانى قائیمقامیەتی سلێمانی خواردنگەیەکیان بەهۆى پابەندنەبوون بە مەرجەکان و نەبوونى مۆڵەتى کارکردنەوە داخست.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی “باڵە خۆشەکەی فاخر هەریری” دادەخات.

روونیشیکردەوە، سەرباری ئەوەی کە پابەندی مەرجەکان نەبووە، مۆڵەتی کارکردنی شوێنەکە و کارمەندەکانیان نییە، ئەوەش یەکێکی دیکەیە لە سەرپێچییەکانی شوێنەکە.

قائیمقامیەتی سلێمانی دەشڵێت، لەکاتی سەردانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەرکەوتووە پابەندی هیچ یەکێک لە مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری نەبوە، بۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا…
Total
0
Share