ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیاریدا، زەویی پێویست بۆ سەرجەم مامۆستایانی ناسودمەندی زانکۆکەی لە زەوییەکانی زانکۆ، تەرخانبکات.
زانکۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، “لە چوارچێوەی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی زەوی بۆ سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانی ناسودمەند، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، كە رۆژی 13ی ئابی 2025 بەڕێوەچوو، پرسی تایبەت بە مامۆستایانی ناسودمەندی زانكۆکەی تاوتوێكرد”.
دەشڵێت، “ئەنجومەنی زانكۆ بڕیاریدا بە تەرخانكردنی زەویی پێویست بۆ سەرجەم مامۆستایانی ناسودمەندی زانكۆ لە زەوییەكانی زانكۆی سلێمانی و وەرگرتنی رەزامەندیی رەسمیی لایەنە پەیوەندیدارەكان”.