پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند و ئاشکرایکرد، ئەگەری خۆڵبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە کەش پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ زیادبوونى خێراى بۆ سەرووى (20)کم لە کاتژمێرێکدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک کات لە ئەنجامى زیادبوونى خێراى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە لە هەندێک ناوچەى سنوورى پارێزگاى هەولێر و پارێزگاى کەرکوک و بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوربانییە عەرەبەکانی بۆردومانەکەی گوندی پەرخێ قەرەبوو کراونەتەوە و هیچ بۆ کوردەکان نەکراوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق جیاوازی دەکات لە نێوان ئەو هاوڵاتییانەی لە بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران…
Total
0
Share