گەنجێكی تەمەن 24 ساڵ لە ئاوی ڕووباری خاپووردا خنكا

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانيی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، گەنجێكی تەمەن 24 ساڵ لە ئاوی ڕووباری خاپووردا خنكا.
بێوار عەبدولعەزیز، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆك لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێكی تەمەن 24ساڵی لە ئاوی ڕووباری خاپووردا لە زاخۆ خنكا.
ئاشكرایكرد، دوای تێپەربوونی یەك كاتژمێر بەسەر خنكاندنی گەنجەكە لەلایەن تیمی غەواسی زاخۆوە تەرمەكەی دۆزرایەوە.

بەپێی دوایین ئامارەكانی بەرگریی شارستانیی دهۆك ، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا 17كەس لە ئاوی ڕووبار و بەنداوەكانی سنووری پارێزگاكە خنكاون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتێک بۆ لادانی زیادەڕەوی و رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان ئەنجامدرا

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتێکیان بۆ لادانی زیادەڕەوی و رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان لە چەند گەڕەکێک ئەنجامدا. سەرۆکایەتیی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار: هەندێک کەس نابەرپرسیارانە درەخت و کورسییەکان دەشکێنن

بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار ڕایدەگەیەنێت، بەشێک لە هاوڵاتییان بەشێوەیەکی نابەرپرسیارانە گڵۆپ، درەخت و کورسییەکانی ناو پارکەکە دەشکێنن. خەرمان…
Total
0
Share