ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی هاوپەیمانان بەردەوام دەبێت

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، تا کۆتایی ساڵی 2026 هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.

بەختیار محەمەد ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، یاداشتنامەیەک لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و پنتاگۆن واژۆکراوە، کە بەپێی ئەوە تا کۆتایی ساڵی 2026 هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکارییەکانی هاوپەیمانان لە هاوکاریی دارایی و مەشق و خۆراک خۆیان دەبیننەوە، رەنگە جۆری هاوکارییەکان گۆڕانکاریی تێدابکرێت، بەڵام ئەوەی گرنگە بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە کێشەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەدات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، پلان و رێگاچارەسەری پێویست بۆ کێشەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی…
Total
0
Share