لە پارێزگای هەڵەبجە گرفت بۆ مووچەخۆران دروستبوو

لە پارێزگای هەڵەبجە گرفت بۆ مووچەخۆران دروستبوو ناتوانن مووچە وەربگرن.

پەیامنێرمان لە پارێزگای هەڵەبجە گواستییەوە، مووچەخۆران گرفتیان بۆ دروستبووە و ناتوانن مووچە وەربگرن، بەوپێیەی ئامێرەکانی راکێشانی پارە بڕی پێویست پارەیان تێدا نییە.

وتیشی، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ژمارەیەکی زۆری مووچەخۆر هەن، بەڵام تەنیا دوو ئامێری ئەی تی ئێم پارەی پێویستیان تێدایە ئەوەش قەرەباڵغییەکی زۆری دروستکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە مووچەخۆران بانکیان گۆڕدراوە یان شارەزای ئامێرەکان نین و ناتوانن مووچەکەیان وەربگرن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانیشتووانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون: بەبێ هیچ پێوەرێک نرخی کارەبامان بەرزکراوەتەوە

ئەنجومەنی دانیشتووانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون یاداشتێکی ناڕەزایی دەداتە لایەنە بەرپرسەکانی حکومەتی هەرێم و پارێزگای سلێمانی، جەختدەکەنەوە، بەبێ هیچ پێوەر…
Total
0
Share