مالكی وڵاتانی زلهێز بە پشتیوانیكردنی داعش تۆمەتباردەكات

نوری مالكی، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆكی دەوڵەتی یاسا، وڵاتانی زلهێز بە پشتیوانیكردنی ڕێكخراوی داعش تۆمەتباردەكات و دەشڵێت، “عێراق بۆ جیهان سەلماندی دەتوانێت ڕوبەڕووی تیرۆر ببێتەوە.”

مالكی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی كانونی دووەم لە پرسەی قوربانییانی ڕوداوەكەی عێس لە سەڵاحەدین ڕایگەیاند، “حەشدی شەعبی دەمێنێت و پێداگیرە لەسەر ڕزگاركردنی سەرتاسەری خاكی عێراق لە ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش.”

سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق وتیشی، “ئەگەر هەر هێزێكی تری جیهان نەیتوانیبێ ڕوبەڕووی ئەو بكوژانە ببێتەوە، ئەوا عێراق سەلماندوویەتی كە بە رۆڵەكانی شكستی بە تیرۆر و تیرۆریستان هێناوە تەنانەت گەر وڵاتانی زلهێزێش لەپشت ئەو تیرۆریستانەوە بن.”

لە سەردەمی كابینەی دووەمی حكومەتەكەی مالكی-دا، ڕێكخراوی داعش لە عێراق سەریهەڵدا و یەك لەسەر سێی خاكی وڵاتەكەی داگیركرد و سوپای عێراق ڕوبەڕووی شكستێكی گەورە لە بەرانبەر داعشدا بوویەوە.

بابەتی پێشتر

قوربانییانی تەقینەوەكانی بەغداد و كەسوكاریان قەرەبوودەكرێنەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی ئەو وڵاتانە كۆرۆنای گۆڕاوی تیادەركەوتووە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share