سودانی: عێراق دەیەوێت ببێتە وڵاتێكی پیشەسازیی پێشكەوتوو لە ناوچەكەدا

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “عێراق دەیەوێت ببێتە وڵاتێكی پیشەسازیی پێشكەوتوو لە ناوچەكەدا و داواش لە توركیا و ئێران دەكەین بەشی ئاوی عێراق كەم نەكەنەوە”.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دووەم كۆنگرەی لوتكەی بەغداد بۆ هاوكاری و هاوبەشی كە لە ئوردون بەڕێوەچوو رایگەیاند، “دەمانەوێت عێراق بكەینە وڵاتێكی پیشەسازیی پێشكەوتوو لە ناوچەكەدا و خواستی دروستكردنی ناوچەیەكی پیشەسازیی هاوبەشمان لە ناوچەكەدا هەیە”.

ئاشكراشیكرد، “عێراق لە ئێستادا رووبەڕووی هەڕەشەی كەم ئاوی بووەتەوە و داوا لە توركیا و ئێران دەكەین بەشی ئاوی عێراق كەم نەكەنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: ئەنجامەکانی سەرژمێری گشتی چارەنووسازە بۆ ئایندەی مافە دارایی و ئابورییەکانی هەرێم و پارێزگاکان

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، یەکێک لە دەرەنجامە گرنگەکانی سەرژمێری گشتی لە عێراق…
Total
0
Share