دادگاییكردنی بكوژی هاشمی بۆ ساڵی داهاتوو دواخرا

دادگاییكردنی بكوژەكەی هیشام هاشمی، شارەزای ئەمنی و سەربازیی عێراق بۆ مانگی شوباتی داهاتوو دواخرا.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیاری دا دادگاییكردنی ئەو ئەفسەرەی تۆمەتبارە بە كوشتنی هیشام هاشمی، بۆ 28ی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو دوابخات.

هیشام هاشمی شارەزایەكی عێراقیی بواری ئاسایش و بە تایبەت میلیشیا و گرووپە چەکدارەکان بوو، لە درەنگانی شەوی 6ی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بە ماتۆڕسکیلێکەوە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە بەغداد تەقەی لێكرا و کوژرا.

كوژرانی هیشام هاشمی، كاردانەوەی لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق و دەرەوە بەدوای خۆیدا هێنا، بەوپێیەی وەك ناوەندە سیاسی و ڕۆژنامەوانییەكان باسیان دەكرد، توێژینەوەكانی سەبارەت بە تیرۆر و گروپە چەكدارەكان و میلیشیاكان، سوودی زۆریان بە حكومەت گەیاندبوو.

دوای ساڵێك لە كوژرانی هاشمی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی بکوژەكەی ڕاگەیاند كە ناوی تەواوی ئەحمەد عوەید کینانی-یە و ئەفسەرە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق: ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی ڕادەستکردنی نەوت و گاز نەبێت ڕێکارەکان دژی جێبەجێدەکەین

  جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان دژی هەرێمی…
Total
0
Share