تەندروستیی جیهانی ئەو وڵاتانە كۆرۆنای گۆڕاوی تیادەركەوتووە ئاشكرادەكات

توێژەران هۆكاری بڵاوبوونەوەی ئاشكرادەكەن

تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، جۆرە گۆڕاوەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە یەكەمجار لە بەریتانیا دەركەوت، لە 70 وڵات بڵاوبووەتەوە.

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی كانونی دووەم ئاشكراشیكرد، تا 25ی ئەم مانگە 70 وڵات توشبوون بە جۆرە گۆڕاوەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا تۆماركراوە.

بەپێی ڕێكخراوەكە ژمارەی ئەو ناوچانەی ئەو جۆرەی تیا دەركەوتووە لە 12ی ئەم مانگەوە 10 وڵات زیادیكردووە.

ڕاستەوخۆ پاش تۆماركردنی جۆرە گۆڕاوەكەی كۆرۆنا لە بەریتانیا، دەیان وڵات گەشتە ئاسمانییەكانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەڵپەسارد، وەك هەوڵێك بۆ ڕێگری لە گواستنەوەی.

بەڵام كۆت و بەندەكە نەبووە ڕێگر لە دەركەوتنی لە دەیان وڵاتی دیكە، توێژەران پێیانوایە جۆرە گۆڕاوەكە لە ناوچەیەكەوە بۆ ئەوی دیكە گوازرابێتەوە بەر لەوەی پێیبزانرێت.

بەهەمان شێوە ئەو جۆرەی ڤایرۆسەكە كە لە باشووری ئەفریقا دەركەوت، بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و تائێستا لە 31 وڵات و ناوچە دەركەوتووە، وەك ئەوەی ڕێكخراوەكە لە ڕاپۆرتی هەفتانەی خۆیدا ئاشكرایكردووە.

ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە لە كۆتاییەكانی ساڵی 2019 لە چین دەركەوت تائێستا بووەتە هۆی توشبوونی 100 ملیۆن كەس لە جیهاندا و لەنێویشیاندا زیاتر لە دوو ملیۆن و 171 هەزار توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

مالكی وڵاتانی زلهێز بە پشتیوانیكردنی داعش تۆمەتباردەكات

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی پەیامێك ئاڕاستەی كاكەییەكان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share