کەشناسیی هەرێم: لەم ناوچانە ئەگەری بارانبارین هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەگەرى بارینى نمە بارانێکى کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى رۆژهەڵات و باکوورى هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان بەگشتى لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە بارانێکى کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى رۆژهەڵات و باکوورى هەرێم و بەرزبوونەوە تۆز لە کاتەکانى شەودا.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی نزمبوونەوەیەکی کەم بەخۆیەوە دەبینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردە ڕوونکردنەوە دەدات.. کەوتنەخوارەوەی پانكە لە قوتابخانەیەكی هەولێر دوو خوێندكار بریندار دەكات

كەوتنەخوارەوەی پانكە لە قوتابخانەیەكی شاری هەولێر برینداربوونی دوو خوێندكاری لێدەكەوێتەوە. پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، ڕووداوەكە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ…
Total
0
Share