52 بنكە دادەنرێن.. هەڵمەتی كۆكردنەوەی چەكی بێمۆڵەت دەستپێدەكات

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕێنمایی تایبەت بە چەكی بێمۆڵەتی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە شارەكانی هەرێم 52 بنكە بۆ كۆكردنەوەی چەكی بێمۆڵەت دادەنرێن.

وەزارەتی ناوخۆ بە نوسراوی ژمارە (15542) لە 21ی تەمموز ڕێنمایی داماڵینی چەكی جەنگی و تۆماركردنی چەكی ئاگرین-ی بڵاوكردەوە بەمەبەستی نەهێشتنی دیاردەی چەكداری و هێشتنەوەی چەك تەنها لەدەست هێزە چەكدارەكانی هەرێم.

بەپێی ڕێنماییەكە 12 بنكە بۆ كۆكردنەوەی چەكی جەنگی و 40 بنكە بۆ كۆكردنەوەی چەكی ئاگرین لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەكرێنەوە.

سەبارەت بە چەكی تۆماركراویش لە ڕێنماییەكەدا هاتووە، لای خاوەنەكەی دەمێنێتەوە بەمەرجێك بەڵێننامە پڕبكاتەوە كە چەكەكەی لەماڵەوە دابێنت و بەهیچ شێوەیەك هەڵینەگرێت و بەكارینەهێنێت.

دەقی ڕێنماییەكە:

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. عەبدوللەتیف ئەحمەد: ئامانجی سەرەکیی پشت ئەم بابەتە پیسە تـ.ـیرۆرکردنی مەعنەویی کەسایەتیم و شێواندنی بانگەوازەکەمە

د. عەبدوللەتیف ئەحمەد ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆیەکانی ئەم دواییە بڵاوکردەوە کە بڵاوکردەوە. د. عەبدوللەتیف ئەحمەد ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆیەکانی ئەم…
Total
0
Share