پۆلیسی سلێمانی: جادووگەرێك دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە لایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە ژنێك دەستگیركرا كە كاری جادوو و فێڵی كردووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،

دوای چاودێریكردنی ژنێك لە لایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە كە گوماندەكرا كاری جادوو و نوشتە بكات، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لە لێكۆڵینەوەكانیان بەردەوامبوون و سەرەنجام دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك بەڵگە و نووسراو و كەرەسەتەی جادوكردن كە تۆمەتبار نوشتەو جادووی كردووە و لە رێگایەوە پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا تۆمەتبار (و، ر، أ ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ناوەندەكانی خوێندن دابیندەكرێت

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ناوەندەكانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە دابیندەكرێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی…
Total
0
Share