تەقینەوەی مینێك لە خورماتوو دوو قوربانی لێكەوتەوە

دیمەنی پاش تەقینەوەی مینێك فۆتۆ: ئەرشیف

تەقینەوەی مینێك كە پێدەچێت پاشماوەی چەكدارانی داعش بێت لە گوندێكی سەر بە قەزای دوزخورماتوو دوو قوربانی لێكەوتەوە.

پەیامنێرمان لە گەرمیان ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی كانونی دووەم پێی ڕاگەیاندین، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شوانكارێك لە گوندی عبود لە ڕۆژئاوای قەزای دوزخورماتوو لەكاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتدا مینێكی سەردەمانی داعشی بەرچاو كەوتووە و دەستكاری كردووە.

وتیشی، “بەهۆیەوە مینەكە تەقیوەتەوە و لە ئاكامدا شوانكارەكە كوژراوە و منداڵەكەشی برینداربووە”.

قوربانییەكە لە نەتەوەی عەرەب-ە و كاری شوانی بۆ خاوەن ئاژەڵێكی ناوچەكە كردووە.

دوزخورماتوو قەزایەكی سەر بە پارێزگای كەركوك بووە، تا ئەوكاتەی لەلایەن دەسەڵاتی بەعس بۆ سەر پارێزگای سەڵاحەدین گوازرایەوە. قەزاكە ناحیەكانی یەنگیجە، سلێمان بەگ، ئامرلی لەسەرە و، دانیشتوانەكەی لە كورد و توركمان و عەرەب پێكدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: لە هەوڵەكانمان بەردەوامدەبین بۆ تەوتینكردنی مووچە و گەڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، لە هەوڵەكانمان بەردەوامدەبین بۆ تەوتینكردنی مووچە و گەڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە. ئەنجومەنی سەرتاسەریی…
زیاتر ببینە

بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی:
ئومێدی سەرکەوتنت لە ئەرک و کارە ڕێکخراوەییەکان بۆ دەخوازین

بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ چوارشەممە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كرد بە بۆنەی ھەڵبژاردنی…
Total
0
Share