عێراق بە فەرمی داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەكات چاودێری هەڵبژاردنی پێشوەختە بكات

وەزارەتی دەرەوە بەنیازە دووەم نامە ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بكات

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، داوایەكیان ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی تشرینی یەكەمی داهاتوو.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی كانونی دووەم وتی، حكومەت لە هەنگاوەكانی تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەردەوامە كە بە یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی بەرنامەی حكومی دادەنرێت.

فوئاد حسێن ئامادەیی حكومەتی بەغدادیشی نیشاندا بۆ فەراهەمكردنی سەرجەم پێداویستییەكان كە دەكەوێتە ئەستۆی، لەگەڵ دەستەبەركردنی كەشی ئارام بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاكژ كە پێوەرە نێودەوڵەتیەكان لەخۆبگرێت.

وتەكانی وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ لەمیانەی چاوپێكەوتنێكیدا بوو لەگەڵ مارتن هۆس، نێردەی یەكێتیی ئەوروپا لە بەغداد و جان بێرنارد، جێگری و سەرۆكی نێردەی ڕاوێژكاریی سەر بە یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق. وەك ئەوەی بەیاننامەیەكی وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە.

هەر بەپێی بەیاننامەكە لە دیدارەكەدا ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەمساڵدا تاوتوێكراوە و فوئاد حسێن ئاشكرایكردووە، وەزارەتەكەی نامەیەكی ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە دەربارەی داواكاری چاودێریی هەڵبژاردن و، لە ئامادەكاریدایە بۆ ناردنی نامەی دووەم دەربارەی هەمان پرس.

هاوكات باس لەو هەنگاوانەش كراوە كە وەزارەتی دەرەوە بۆ پەیوەندی لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان، ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و پشتیوانییان بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن و بانگێشتكردنی چاودێرانی نێودەوڵەتی بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردن گرتویەتیەبەر.

بابەتی پێشتر

ئاماری توشبووانی شێرپەنجە و ئایدز لە عێراق ئاشکرا کرا

بابەتی دواتر

سەمیر هەورامی: وەفدی حكومەتی هەرێم سەرجەم ئامارەكانی لەبارەی بودجە و داهات خستەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای باڵای فیدڕاڵی: دۆسیەی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە تایبەتمەندی دادگاکەمان نییە

دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا رەتیکردەوە بڕیار لەبارەی داوایەکی یاسایی تایبەت بە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی…
Total
0
Share