سەمیر هەورامی: وەفدی حكومەتی هەرێم سەرجەم ئامارەكانی لەبارەی بودجە و داهات خستەڕوو

قوباد تاڵەبانی و جێگرانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پاش كۆبوونەوەكە

وەفدی حكومەتی هەرێم لەگەڵ جێگرانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە و وتەبێژی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم دەڵێت، وەفدەكە سەرجەم داتا و ئامارە پێویستەكانی لەبارەی بەشە بودجە و داهات و خە‌رجییە‌كانی هەرێم خستەڕوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی كانونی دووەم قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی وەفدی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم، لەگەڵ حەسەن كەعبی، و بەشیر حەداد، جێگرانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆكوەزیران وتی، لە كۆبوونەوەكەدا كە ئاڵا تاڵەبانی و ڤیان سەبری، سەرۆکانی هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021.

لەلای خۆیەوە حەسەن كەعبی ستایشی سەردانەكانی قوباد تاڵەبانی و وەفدی دانوستانکاری كرد بۆ بەغداد لەپێناو نزیككردنەوەی دید و تێڕوانینەكان، وەك ئەوەی سەمیر هەورامی ئاماژەی پێدا.

وتیشی، “وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ بەرچاوڕوونی زیاتری سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق سەرجەم داتا و ئامارە پێویستەكانی لەبارەی بەشە بودجە و داهات و خە‌رجییە‌كانی هەرێم بەشێوەیەکی شەفاف خستەڕوو”.

ئێوارەی دووشەممە 25ی كانونی دووەم شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم كۆبوونە‌وە‌ی لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مانی عێراق ئە‌نجامدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەکێتی: پێویسته‌ هێرشه‌ درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێم رابگیرێن

مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاننامەیەکی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان،…
Total
0
Share