ناوەندی ستراتیژیی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق پێشبینیدەکات، رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، 50% تێبپەڕێنێت.
حازم رەدێنی، جێگری بەڕێوەبەری ناوەندەکە رایگەیاند، “بە وتەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ژمارەی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتووەتە حەوت هەزار و 926 کەس، کە پێنج هەزار و 701 پیاو و دوو هەزار و 225 ژنن”.
وتیشی، ژمارەی کاندیدەکان به رێژەی 250% زیادیکردووه بە بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران، کە ئەوکات ژمارەیان سێ هەزار و 227 کاندید بوون، دوو هەزار و 257 پیاو و 950 ژن.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم زیادبوونە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لە هاندانی هاوڵاتییان بۆ بەشداریکردنیان لە دەنگدان، بۆیە پێشبینیدەکرێت رێژەی بەشداریکردن %50 تێبپەڕێنێت”.
بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 11ـی 11ـی 2025، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.