کەشناسێک: شەپۆلی گەرمای بەتین و رەشەبا بەڕێوەیە

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی گەرمای بەتین روو لە هەرێم دەکات و خێرایی با زیاددەکات.

سالار حاجی عەلی شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێرکاریگەری بای باکووری خۆرهەڵات و بای باکوورەوە، خێراییەکەی 30 بۆ سەروو 60کم لە کاتژمێرکدا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژانی 10 بۆ 15 ی مانگی تەمموز، شەپۆلێکی گەرمای بەتین روو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.

ئاشکراشیکرد، سەرچاوەی ئەم شەپۆلە گەرمایە زەریای هیندی و بەشێکی تری لە ئەفریقاوە دێت، لەناو شارەکان پلەی گەرمی 43 بۆ 48 پلە تۆمار دەکرێت، ناوچە شاخاوییەکان 27 بۆ 42 پلە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیاوێک لەکاتی پاککردنەوەی مزگەوتێک کەوتووەتەخوارەوە و گیانیلەدەستداوە

پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، پیاوێک لەکاتی پاککردنەوەی مزگەوتێک لە چوارقوڕنە کەوتووەتەخوارەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share