بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی مووچە شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی پرسی مووچە شاندێکی هەرێم دەچنەوە بەغداد و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ویستی بۆ چارەسەری کێشەکان هەیە.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەو ئەرکانەی لەسەر حکومەتی هەرێم بوون جێبەجێکراون و، دوا تەرازووی پێداچوونەوەمان ناردووە. تیمێک بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچە دەچنەوە بەغداد.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ئێمە هەستی پێدەکەین و وەک زانیاریی پێمان گەیشتووە، لە بەغدادەوە ویست هەیە بۆ چارەسەری کێشە داراییەکانی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق: ژیان و گوزەرانی خەڵك دەبێت كاری لە پێشینەی حكومەت بێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغداد كۆبووەوە. لە…
Total
0
Share