کارەبای سلێمانی: بە بڕی 7 ملیار دینار پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر بودجەی داهاتی %8ـی کارەبا، پرۆژەی دامەزراندنی سێ وێستگەی مۆبایلی گۆڕینی کارەبا جێبەجێدەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەندازیار سامان سابیر، بەڕێوەبەری گوستنەوەی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، پرۆژەی دامەزراندنی سێ وێستگەی مۆبایلی (25MVA) و فراوانکردنی وێستگەی دووکان، یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی کارەبا کە لەسەر داهاتی کارەبا بەبڕی حەوت ملیار و 181 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت و بریتییە لە دانانی وێستگەیەکی مۆبایل، لە وێستگەی 132/33 کەی ڤی عەبدوڵا سەبری و فراوانکردنی وێستگەی دووکان و دابینکردنی وێستگەیەکی مۆبایل بۆ ناحیەی حاجیاوا.

سەبارەت بە گرنگیی پرۆژەکە، بەڕێوەبەری گواستنەوەی کارەبای سلێمانی وتی، “دامەزراندنی ئەو وێستگانە گرنگیی زۆری هەیە، لە هەر وێستگەیەک دەتوانین شەش فیدەری 11 کەیڤی دەربکەین، ئەوەش دەبێتەهۆی سوککردنی باری ئەو فیدەرانەی دەکەونە سنووری وێستگەکان”.

کارەبای سلێمانی دەشڵێت، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ئەندازیار ئەنوەر حەمەسەعید، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی لەگەڵ هەریەک لە بەڕێوەبەری تەکنیک و بەڕێوەبەری پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و بەڕێوەبەری گواستنەوەی کارەبای سلێمانی و لیژنەی سەرپەرشتیاری، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کارەکانی پرۆژەکە، وێستگەی مۆبایلی عەبدوڵایان بەسەرکردەوە کە لەئێستادا %77ـی کارەکانی تەواوبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم و هێزەکانی کۆماندۆ ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان لە کەرکوک ئەنجام دا

بەڕێوبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هاوبەشی هێزەکانی کۆماندۆ، ئۆپراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لە رۆژهەڵاتی کەرکوک ئەنجام دا. دەزگای ئاسایشی…
Total
0
Share