خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، چوارشەممە کێبڕکێی یانەکانی ئەوروپا لە چوارچێوەی خول و جامە ناوخۆییەکان بەردەوامی دەبێت و چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە ئیتاڵیا یانە ناودارەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا و گەیشتن بە نیوەی کۆتایی، تەنها دوو یاری ئەنجامدەدرێن، لەلایەک ئاتالانتا و لازیۆ، لەلایەکی دیکە یوڤانتۆس و سپال ڕوبەڕودەبنەوە.

لە ئینگلتەرا یارییەکانی گەڕی 20ی پریمەرلیگ دەکرێن، گرنگترینیان لە نێوان چێڵسی بە ڕاهێنەری تۆماس توخێل و وڵڤەرهامپتن ئەنجامدەدرێت.

هەروەها یاری لوتکەی نێوان ئێڤەرتۆن و لیستەر سیتی یەکێکی دیکە دەبێت لە بەهێزترینەکان و لە درەنگانێکی شەو کاتژمێر (11:15) مانچستەر یونایتد موانداری شیفێڵد یونایتدی کۆنترین یانەی خولەکە دەکات.

یانەکانی ئیسپانیا بەردەوامدەبن لە ئەنجامدانی یارییەکانی قۆناغی (16)ی جامی شای ئیسپانیا، گرنگترین ڕوبەڕوبوونەوە لەنێوان یانەی ڕایۆ ڤایکانۆ و بەرشلۆنە کاتژمێر (11:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای تێریزا ڕیڤێرۆ ئەنجامدەدرێت.

 

جامی ئیتاڵیا (چارەکی کۆتایی)

ئاتالانتا – لازیۆ (7:45)

یوڤانتۆس – سپال (10:45)

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 20)

بێرنڵی – ئەستۆن ڤێلا (9:00)

چێڵسی – وڵڤەرهامپتن (9:00)

برایتۆن ئالبیۆن – فولهام (10:30)

ئێڤەرتۆن – لیستی سیتی (11:15)

مانچستەر یونایتد – شیفێڵد یونایتد (11:15)

 

کۆپا دێل رێ (قۆناغی 16)

ئیشبیلیە – ڤالێنسیا (9:00)

ئەلمیریا – ئوساسۆنا (11:00)

ڕایۆ ڤایکانۆ – بەرشلۆنە (11:00)

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

پەرلەمانی كوردستان "میوانداری"ی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share