(ڤیدیۆ) بایرن بە شەش گۆڵ لە شالکەی بردەوە

یانەی بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا بردنەوەیەکی گەورەی بەرامبەر شالکە تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (32)ی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا “بوندس لیگا”، یانەی بایرن میونشن لە یاریگای “ئەلیانز ئارینا” میوانداریی شالکەی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی تۆماس توخێل کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “باڤاری” لە خولەکەکانی 21، 29، 50، 65، 80، 90 لەلایەن تۆمس مولەر، جۆشوا کیمیچ، سێرج گنابری (دوو گۆڵ)، ماتیاس تێل، نەسیر مەزراوی-یەوە تۆمارکران.

بەو ئەنجامە ، بایرن میونشن ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (68) و لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی خولی ئەڵمانیا جێگربوو، لە بەرامبەردا شالکە بە (30) خاڵەوە چووە پلەی (16).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی زێدان چانسی به‌ ڕیگیلۆن نه‌دا؟ کێشه‌ی له‌گه‌ڵ کوڕی به‌ڕێوبه‌ر هه‌بووه‌

به‌رگریکاری یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرز چاوه‌ڕوانی هه‌لێکه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ ڕووه‌و یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، ئه‌و هه‌له‌شی دوای ماڵئاوایی زینه‌دین زێدان…
Total
0
Share