بنزیمە: ئێستا بێت یان دواتر مباپێ لە مەدریدە

هێرشبەری فەرەنسیی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کەریم بنزیمە دووپاتیدەکاتەوە، گواستنەوەی کیلیان مباپێ بۆ ڕیاڵ لەسەر کات وەستاوە.

لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 یانەی شاهانە بڕی 200 ملیۆن یورۆی بۆ گواستنەوەی مباپێ پێشکەشی پاریس سان جێرمان کرد، سەرەڕای ئەوەی ئاسکە فەرەنسییەکە ڕەزامەندی دەربڕی، بەڵام بەڕێوەبەرانی پاریس پێداگرییان لە بەردەوامبوونی کرد و لە هەوڵەکانیشیان سەرکەوتوبوون.

لەو بارەیەوە بنزیمە بە کەناڵی “ئاڕ تی ئێڵ”ی ڕاگەیاندووە، “ئێستا بێت یان دواتر، مباپێ دەبێتە یاریزانی ڕیاڵ مەدرید، دەمەوێت لە مەدرید بەیەکەوە یاریبکەین”.

سەرچاوەکانی هەواڵ جەخت لە ڕێککەوتنی نێوان مباپێ و ڕیاڵ مەدرید دەکەنەوە و ئاشکرایانکردووە، کە چیرۆکی یاریزانە فەرەنسییەکە کۆتایینەهاتووە، بەڵکو یانەی شاهانە لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 دووبارە دەست بەهەوڵەکانیان دەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

گۆڕان لە هەولێر: پارتی دەستیكرد بە درۆكردن

بابەتی دواتر

لافاو لە نیویۆرك حەوت قوربانیی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share