ئابڕووچوون.. لە (59) گۆڵ (41)ی بەهەڵە تۆمارکراون

یانەی (ماتیاسی ئێف سی – Matiyasi FC) ی لە خولی پلە سێی ئەفریقای باشوور بەهۆی یاریکردن بە ئەنجامەکانەوە بۆ هەتاهەتایە سزای سڕکردنی بەسەردا سەپێنرا.

یانەی ماتیاسی بۆ ئەوەی بۆ خولی پلە دوو سەربکەوێت لە کۆتا یاریی خولی پلە سێدا پێویستی بە موعجیزە هەبووە و ناچاربوون (18) گۆڵ تۆمار بکەن، زۆرینە پێیان وا بووە کۆتاییان هاتووە.

بەڵام ئەوەی چاوەڕوان ناکرێت ڕوویداوە…

“ماتیاسی ئێفس سی” بەرامبەر بە “نسامی مایتی بێردز” ئەنجامی (59-1) بردنەوە تۆمار کردووە، کە 41 گۆڵیان لەلایەن یاریزانانی نسامی مایتی بێردزەوە بەهەڵە تۆمار کراوە.

ئەنجامەکە هێندە ئابڕووبەرە، لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقای باشوورەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت و دەردەکەوێت یاری بە ئەنجامەکەوە کراوە، بەو هۆیەوە هەر دوو یانەکە بۆ هەتاهەتایە سزای سڕکردنیان بەسەردا سەپێنرا.

سەیر لەوەدایە، یانەی “شیڤولانی دەینجرس تایگەرس” بەرامبەر “کۆتۆتۆ بۆیز” بە ئەنجامی (33-1) بردنەوەی لە هەمان گەڕی خولەکەدا تۆمار کردووە، کە حەوتیان لەلایەن یاریزانانی کۆتۆتۆوە بەهەڵە تۆمارکراون.

شیڤۆلانی و ماتیاس لە ژمارەی خاڵەکانیاندا هاوتا بوون، بەڵام شیڤۆلانی بەو ئەنجامەوە بە ڕێژەیەکی زیاتری گۆڵەوە توانیویەتی پێشەنگ بگرێت، تەنانەت لێکۆڵینەوە لەو یانەیەش دەستی پێکردووە.

بابەتی پێشتر

بۆچی مباپی لە پاریس مایەوە؟

بابەتی دواتر

هەڵمەتی بایکۆتكردنی کڕینی بەنزین ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن جارێکی دیکه‌ به‌رشلۆنه‌ی کوتا به‌زه‌ویدا و چێڵسی و یوڤی براوه‌بوون

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، بایرن میونشن باڵاده‌ستی به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ نیشاندا و چێڵسی…
Total
0
Share