بەغداد.. هێرشێکی سەر زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن پوچەڵکرایەوە

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاشكرای كرد، پلانی هێرشێکیان بۆ سەر زیارەتکارانی چلەی ماتەمینیی ئیمام حسێن پوچەڵکردووەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، “لە چوارچێوەی چاودێریی بەردەوامی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی ئیمام حسێن، دەزگای دژەتیرۆر لە چالاکییەکدا، لە باکووری بەغداد، پلانداڕێژەری هێرشێکی تیرۆرستییان دەستگیرکرد، ئامانجی هێرشەکەیان زیارەتکارانی چلەی ماتەمینیی ئیمام حسێن بووە”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “ئەوانەی دەستگیرکراون دوو کەسن کە بەنیاز بوون لە کارێکی خۆکوژیدا خۆیان بە زیارەتکارانی ئەو ڕێوڕەسمەدا بتەقێنێتەوە”.

یەحیا ڕەسوڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، چالاکیی دەستگیرکردنەکە بە پشتبەستن بووە بە زانیاریی هەواڵگریی دەزگای دژەتیرۆری عێراق.

ئێستا عێراق، لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێندایە، کە مەراسیمێكی ئاینیی مسوڵمانە شیعە مەزهەبەکانە، ساڵانە لە دەرەوە و ناوەوەی عێراق خەڵک بەشداری تێدا دەکەن.

بابەتی پێشتر

ترەمپ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

بابەتی دواتر

کونسوڵخانەی ئەمریکا: مام جەلال لە سەختترین کاتەکاندا بە داناییەوە سەرۆکایەتیی عێراقی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان سەردانی عێراق دەکات

بڕیارە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراق بكات، باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد ئەگەری سەردانەكەی ئاشكراكردووە، بێ…
Total
0
Share