پاسپۆرتی عێراقی دەگۆڕدرێت

بەڕێوبەرایەتی كاروباری پاسپۆرت ئامادەكاری بۆ دەركردنی پاسپۆرتی عێراقی بە تایبەتمەندی نێودەوڵەتی دەكات.

ئەحمەد عەبدولستار، بەڕێوبەری كاروباری پاسپۆرت لە وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ سێشەممە 26ی كانونی دووەم ڕایگەیاند، بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرت دەست بەكاردەكات بۆ دەركردنی پاسپۆرتی نوێ لە نیوەی دووەمی ئەمساڵەوە.

ئەحمەد عەبدولستار لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق وتیشی، “پاسپۆرتە نوێیەكە هەڵگری تایبەتمەندی نێودەوڵەتی دەبێت و، سیم كارتی تیادا جێگیردەكرێت” دوپاتیشیكردەوە، بۆ ئەو هەنگاوە ڕێككەوتن لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندییەكان كراوە بۆ تەواوكردنی سەرجەم تایبەتمەندییەكان پاش گەیشتنی ئامێری چاپ و گۆڕینی بەرنامەكانی.

پێشتر عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆ ئاشكرایكرد، كاردەكەن لەسەر گۆڕینی پاسپۆرتی عێراق، بەجۆرێك خاوەن تایبەتمەندی نێودەوڵەتی بێت و گونجاوبێت بۆ دۆخی عێراق و پێگەكەی.

پلەیەک پێش کۆتایی پاسپۆرتەکانە لە جیهاندا
بەپێی ئەو ڕیزبەندییەی کۆمپانیای ڕاوێژکاریی سویسریی Henley & Partners کردوویەتی بۆ 191 پاسپۆرت لە جیهاندا و بەهێزترین پاسپۆرتەکانی پۆلێنکردووە، ئەفغانستان لە پلەی 191ی سەرجەم پاسپۆترتەکاندایە بە 27 ڤیزای ئازاد لە جیهاندا، عێراقیش پلەی پێش کۆتایی گرتووە بە 28 ڤیزای ئازاد لە جیهاندا، هەروەها سوریا پێش عێراق کەوتووە بە 29 ڤیزای ئازاد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاسپۆرتی یابانی لە پلەی یەکەمدایە بە 191 ڤیزای ئازاد لە جیهاندا، دوای ئەو سەنگاپور دێت لە پلەی دووەمدا بە 190 ڤیزای ئازاد، پاشان پاسپۆرتی ئەڵمانی و کۆریای باشوور بە 189 ڤیزای ئازاد.

لە جیهانی عەرەبیدا ئیمارات پلەی یەکەمی گرتووە بە 173 ڤیزای ئازاد لە جیهاندا و قەتەر لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە بە 95 ڤیزای ئازاد.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا مەرجەکان بۆ گەڕانەوەی ئێران بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

عیقابی بۆ ئێستا: هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نادرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share