وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا مەرجەکان بۆ گەڕانەوەی ئێران بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئاشکرادەکات

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، ئەمڕۆ سێشەممە 26ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە ڕوسیا هیوادارە بە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ کارکردنی هاوبەش لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە و ئەمەش مەرجی ئێرانە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە.

سێرگی لاڤرۆڤ دوای گفتوگۆ لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ” ئێمە یەک هەڵوێستمان هەیە، ئێمە گرنگی بە پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە دەدەین، لەو باوەڕەداین ئەوە ڕێگایەکە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان ئەگەر لەلایەن سەرجەم لایەنەکانی ئەو ڕێککەوتنەوە جێبەجێ بکرێت.

باسی لەوەشکرد، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، ئیدارەکەی جۆ بایدن بانگەشەی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکات کە لە ساڵی 2018دا بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە کشایەوە.

بەپێی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، سزاکانی سەر ئێران هەڵدەگیرێت لەبەرامبەردا سنورێک بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران دادەنرێت، ئەم ڕێککەوتنە بە شێوەیەکی سەرەکی تەنها سێ ساڵ بەردەوامیی هەبوو دواتر لە مانگی ئایاری ساڵی 2018دا ئەمریکا تاکلایەنە کشانەوەی خۆی لە ڕێککەوتنەکە ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

لیژنەی دارایی: نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەی عێراقدا زیادکراوە

بابەتی دواتر

پاسپۆرتی عێراقی دەگۆڕدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share