هەڕەشەكانی سەر ئاسایش و ئابوریی عێراق زیاتر دەبن

ژمارەیەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كە كامێرای سیخوڕییان پێوە بووە، لە بەندەری ئوم قەسڕ لە باشووری عێراق لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستیان بەسەرداگیراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی كانونی دووەم، دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق ڕایگەیاند، “لە بەندەری ئوم قەسڕی باكوور كە دەكەوێتە باشووری عێراقەوە، دەستگیراوە بەسەر كۆنتێنەرێكی گەورەدا كە چەندین فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی تیادا بووە.”

ڕوونیشیكردەوە كە فڕۆكەكان كامێرای سیخوڕییان پێوە بووە و هەوڵدراوە بەشێوەی قاچاخ بهێنرێنە عێراقەوە، بەڵام لە دەروازەی بەسڕە دەستیان بەسەرداگیراوە.

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد، پێشتر زانیارییان لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانییەوە پێگەیشتبوو بەوەی هەوڵدەدەرێت ژمارەیەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی تایبەت بە چاودێری و سیخوڕی، بەشێوەیەكی نایاسایی هاوردەی عێراق بكرێن.

ڕۆژی هەینی 1ی كانونی دووەم، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، “كەشتییەك كە كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” بە كرێی گرتووە، لەڕێگەی بۆمبی لكێندراوەوە هەوڵی تەقاندنەوەی دراوە.”

ڕوونیشیكردەوە، لەكاتی نزیكبوونەوەی كەشتییەكە لە بەندەرە نەوتییەكانی عێراق لەناو بەندەری گەورەی بەسڕە-دا، تێبینی بوونی تەنێكی نامۆ بە كەشتییەكەوە كراوە، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە بۆمبی لكێندراوە كە لە جۆری دەریایی بووە و قەبارەی زۆر گەورە بووە.

بابەتی پێشتر

جێگرەوەی ڕامۆسە؟ ڕیاڵ مەدرید جگە لە ئالابا گرنگی بە بەرگریکارێکی ئیسپانی دەدات

بابەتی دواتر

کلۆپ پێنج بژاردەی لەبەردەستدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەرگری لیڤەرپوڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share